سەعد خالد وەزیری ھەرێم بۆ کاروباری نێوان پەرلەمان وحکوومەتی ھەرێمی کوردستان بەKDP.info راگەیاند: بەپێی یاسای ئەنجوومەنی پارێزگاکانی ھەرێم ئەرکی حکوومەتە وادەیەک بۆ ھەلبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی ھەرێم دیاری بکات، بۆیە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان 21/9/2013بۆ ھەلبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی ھەرێم دیاری کرد ، کە لەو کاتە ھەلبژاردنی سەرۆکایەتی ھەرێم و پەرلەمانیش بەرێوە دەچێت. سەعد خالد گوتیشی: ئەمڕۆ بەنوسراوی فەرمی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەلبژاردنەکانی عێراق ئاگادار دەکەینەوە. لای خۆشیەوە سەربەست مستەفا سەرۆکی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەلبژاردنەکانی عێراق به KDP.infoراگەیاند: تا نوسراوی فەرمیان بەدەست نەگات، ھیچ لێدوانێک نادەن سەبارەت بەوەی دەتوانن لەو وادەیە ئەو ھەلبژاردنە ئەنجام بدەن. سەربەست مستەفا گوتیشی:ھەر کاتێ بەرسمی ئاگادارکرانەوە ئەوکات دیراسەی دەکەن و وهڵامی حکوومەت دهدەنەوە |