بۆ ئەنجامدانی مامەڵەیەکی تەندروست لەگەڵ رەوش و پێشھاتەکانی کوردستان یەکێتی پەرلەمانتارانی کوردستان پەیامێک بۆ رای گشتی بڵاودەکەنەوە و ئاماژە بەوە دەکەن کە باس و خواسی دەستوور نەبێتە ھۆی لێکترازانی لایەنەکانی ناو ھەرێمی کوردستان و بە شێوەیەکی عەقڵانی چارەسەر بکرێت. له پەیامی یەکێتی پەرلەمانتارانی کوردستان دا ڕوون کردنەوە دراوە لەبارەی ئەو ئەگەر وپێشھاتانەی کە تایبەتە بە ڕەوشی نا سەقامگیری عیراق و داھاتووی کوردستان. زانا رۆستایی ئەندامی یەکێتی پەرلەمانتارانی کوردستان گوتی: بەیاننامەکەمان بریتییە لە پێنج تەوەری سەرەکی ئەوانیش: ١- توندوتۆڵی ھێزە سیاسییەکانی ناوخۆی کوردستان و پشتیوانیکردن لە سیاسەتی نەتەوەیی. ٢- باس و خواسی دەستوور نەبێتە ھۆی لێکترازانی لایەنەکانی ناو ھەرێمی کوردستان و بە شێوەیەکی عەقڵانی چارەسەر بکرێت. ٢- ھەنگاوی جدی بنرێت بەمەبەستی دەستەبەری مافی چارەی خۆنوسین بۆ گەلی کورد. ٤- ئامادەباشی ھەرێمی کوردستان بۆ ڕووبەروبوونەوەی ھەر ئەگەرێکی لەناکاو لەناوخۆی عیراقدا. ٥- ھاندانی زیاتر بۆ ئەوەی ڕەوشی باکووری کوردستان بەشێوەیەکی زیاتر بەرەوپێشەوە بچێت و پشتیوانی لە کوردانی باکوور بکرێ |