زنجیره‌یه‌ك ته‌قینه‌وه‌ له‌ كه‌ركوك و خورماتوو و به‌غدا ده‌یان قوربانی لێ كه‌وته‌وه‌
ژمارەی ئاوارەكانی سووریا لە هەرێم 133 هەزار كەسی تێپەڕاند
ئه‌مه‌ریكا نیگه‌رانه‌ له‌ رێگری كردن له‌ ده‌ربڕینی ڕای ئازاد له‌ میسر

PDF Newspaper
Issue :
4324
Date:
2013-05-21
زیاتر بخوێنه‌وه‌

هەرشۆفێرێک زیان بە کەل وپەلی ڕێگاوبان بگەیەنێت پێی چاک دەکرێتەوە

 بەپێی رێنمایەكی نوێی پارێزگای سلێمانی، هەر شوفێرێك زیان بە كەرەستە و كەلوپەلی سەر رێگەوبانەكان و موڵكی گشتی بگەیەنێت، لەجیاتی غرامەكردن ئەو كەرەستە و موڵكە گشتیەی بەهەمان كوالێتی خۆی پێ‌ چاك دەكرێتەوە كە زیانی پێ‌ گەیاندووە و تا چاك كردنەوەشی ئۆتۆمبێلەكەی دەستی بەسەردا دەگیرێت.
بەسەرپەرەشتی بەهرۆز محەمەد ساڵح پارێزگاری سلێمانی و بەئامادەبوونی سەرۆكی شارەوانیی سلێمانی  و بەرێوەبەری شارەوانییەكان و بەرێوەبەری گشتی هاتووچۆ و كارەبا و ئاوەدانكردنەوەی سلێمانی و نوێنەری پۆلیسی سلێمانی و راوێژكاری یاسایی پارێزگاری سلێمانی،  كۆبوونەوەیەك بۆ دانانی میكانیزمی گونجاوتر بۆ رێگری لە زیان گەیاندن بە موڵكی گشتی و كەرەستە و كەلوپەلی  سەر رێگەوبانەكان بەرێوەچوو.
لەكۆبوونەوەكەدا، پارێزگاری سلێمانی روونیكردەوە كە "رۆژانە بەهۆی سەرپێچی شۆفێرانەوە زیانی زۆر بە هێماكانی هاتووچوو  و ستوونەكانی رووناكردنەوەو دارودرەخت و بەربەست و پردەكان دەكەوێت. سیستمی غرامەكردن ناتوانێت چارەسەری ئەو دیاردەیە بكات و پێویستی بە گۆرانكاری هەیە .
 كۆبوونەوە دووپاتی كردەوە كە ئەو دیاردەیە بە غرامە چارەسەر ناكرێت و سیستمی غرامە كردنەكەش ناچێتە خزمەتی چاككردنەوەی زیانەكان.

ده‌یان چه‌كداری‌ حیزبوڵای‌ لوبنان، له‌ سووریا كوژراون

 له‌ میانه‌ی‌ شه‌ڕ و پێكدادانی‌ هێزه‌كانی‌ ئۆپۆزسیۆنی‌ سووریا له‌گه‌ڵ‌ سوپای‌ به‌شار ئه‌سه‌د و چه‌كداره‌كانی‌ حیزبوڵای‌ لوبنان، له‌ شاری‌ قوسه‌یر، نزیكه‌ی‌ 30 چه‌كداری‌ حیزبوڵا و 20 سه‌ربازی‌ رژێم كوژراون.
سه‌رچاوه‌كانی‌ ئۆپۆزسیۆنی‌ سووریا ده‌ڵێن له‌ میانه‌ی‌ شه‌ڕی‌ دوو رۆژی‌ رابردوو بۆ كۆنترۆڵ‌ كردنی‌ شاری‌ قوسه‌یر له‌ نزیك سنووری‌ لوبنان، چه‌كداره‌كانی‌ حیزبوڵا زیانێكی‌ زۆریان به‌ركه‌وتووه‌.
ته‌له‌ڤزیۆنی‌ ره‌سمیی‌ رژێمی‌ به‌عسی‌ سووریا ده‌ڵێت سوپای‌ رژێم كۆنترۆڵی‌ شاره‌كه‌ی‌ به‌ده‌سته‌وه‌ گرتووه‌ به‌ڵام هێزه‌كانی‌ ئۆپۆزسیۆن ده‌ڵێن، تا ده‌ره‌وه‌ی‌ شار پاشه‌كشه‌یان به‌ سه‌ربازه‌كانی‌ رژێم و چه‌كدارانی‌ حیزبوڵا كردووه‌.
شاری‌ قوسه‌یر له‌ نزیك سنووری‌ لوبنان و له‌ سه‌ر رێگه‌ی‌ سه‌ره‌كیی‌ دیمه‌شق بۆ كه‌ناره‌كانی‌ ده‌ریای‌ ناوه‌ڕاسته‌ و به‌ ناوچه‌یه‌كی‌ ستراتیژی‌ ده‌ژمێردرێت بۆ هه‌ر دوو لایه‌نی‌ شه‌ڕی‌ ناوخۆی‌ سووریا.

چالاك حوسێن یاریزانی هێزی لەشی هەڵبژاردەی عێراق خاوەن4 میدالیای زێڕە، بەڵام كەس دەستخۆشی لێنەكردووە

چاڵاك حوسێن یەكێكە لەو یاریزانانەی كە خاوەن چەندین میداڵیای زێرو زیووە لەسەر ئاستی عێراق و ئاسیادا، ناوبراو تائێستا لەرێزی یانەی وەرزشی قەڵا و هەڵبژاردەی هەولێر یاری دەكات و بەشداری لەچەندین پاڵەوانیەتی ناوەوەو دەرەوەی كوردستانی كردووە و هەر لەهەمووشیان توانیویەتی ئەنجامی باش و بەرچاو بەدەست بهێنێت، یاریزان چاڵاك حوسێن هەفتەی رابڕدووبەشداری لەپاڵەوانیەتی كیشوەری ئاسیا كرد كەلەوڵاتی ئێران سازدرا،ناوبراو سەبارەت بەبەشداریكردنی لەم پاڵەوانیەتیەدا بۆ خەبات ئەوەی خستە ڕوو: بێگومان هەفتەی رابڕدوو لەوڵاتی ئێران بەناوی هەڵبژاردەی ئێراق توانیم وەك یاریزانێكی كورد بەشداری تێیدا بكەم و 4 میدالیای زێر لەم پاڵەوانیەتیە دەستبەر بكەم، گوتیشی : ئەوەی جێی دڵخۆشی هەموو لایەك بوو هەڵبژاردەی ئێراق لەم پاڵەوانیەتیەدا توانی لەسەر ئاستی تازەپێگەیشتووانان پلەی دووەم بەدەست بهێنێت، جگە لەمەیش 22 میدالیای زێر و 2 زیوو و 2 برونزیشی بەدەست هێنا، هەر لەبارەی ژمارەی بەشداربووانی پاڵەوانیەتیەكە چاڵاك ئەوەی ئاشكرا كرد: نزیكەی 10 وڵات بەشداری لەپاڵەوانیەتیەكە كردبوو هەر هەموشیان لەئاستێكی بەرزدابوون
گوتیشی : من ئەوە یەكەم پاڵەوانیەتی نییە كەتێیدا بەشداردەبم، بەڵكو تائێستا توانیوومە بەشداری لە 4 پاڵەوانیەتی زۆر گرینگتر بكەم كە هەر یەك لەوڵاتانی مەنغولیا و یابان وتایوەندو هیند پێكهاتبوو، كەتێیدا توانیم پلەكانی دووەم وسێەمم لەسەر ئاستی هەڵبژاردەكانی وڵاتانی ئاسیا بەدەست بهێنم.