هه‌ینى خۆپیشاندانى ناڕه‌زایى دژى سیاسه‌ته‌كانى نوری مالكی به‌رێوه‌چوو
له‌ پارێزگاى دیاله‌ 67 كه‌س كوژران و 70ى دیكه‌ش برینداربوون
14 ئه‌ندامى دیكه‌ى موجاهدینى خه‌لق عێراقیان به‌ره‌و ئه‌لبانیا جێهێشت

PDF Newspaper
Issue :
4321
Date:
2013-05-16
زیاتر بخوێنه‌وه‌

بەرپرسی دەزگاى هەڵبژاردن لەگەڵ بەڕێوەبەرى پەیمانگای دیموکراسی نێودەوڵەتى

 خەسرەو گۆران بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنى پارتى دیموکراتى کوردستان لە بارەگای دەزگا پێشوازى لە ئێلڤس ژووتچ ، بەڕێوەبەرى گشتى پەیمانگاى دیموکراسی نیشتمانى کرد.
لە دیدارێکدا باس لە دوا پێشهاتە  سیاسییەکانى سەر گۆڕەپانى سیاسی عێراقى و کوردستانى کرا ، هەروەها پرسی هەڵبژاردنە چاوەڕوانکراوەکانى هەرێمى کوردستان کە  بڕیارە لە مانگى ئەیلولی ئەمساڵ ئەنجامبدرێن هاتە تاوتوێکردن.
لەو بارەیەوەش بەڕێوەبەرى پەیمانگەى ناوبراو پاڵپشتى خۆى بۆ ئەو پرۆسە گرنگە  نیشاندا و ئامادەیی پەیمانگاکەى دەربڕى بۆ هاوکارى و هەماهەنگى کردنى دەزگاى هەڵبژاردن  و ئەمەى بە ئەرکى سەرەکى پەیمانگا  لە قەڵەمدا.
لە بەرانبەردا خەسرەو گۆران سوپاسی خۆى ئاراستەى بەرێوەبەرى پەیمانگاى دیموکراسی نیشتمانى کرد وئاماژەى بە رۆڵى بەرچاویانی کرد لە هەولە بەردەوامەکانیان بۆ بڵاوکردنەوەى دیموکراسیەت و گوتى: سەرکردایەتى سیاسی کوردستان و پارتى دیموکراتى کوردستان هەمیشە هەڵگرى دروشمى دیموکراسیەت بوونە  بۆ عێراق و ئێستەش بە هاوکاری دۆست و برادەرانى وەک ئێوە بەردەوام دەبین لەو ئەرکەمان.
جێی باسە پەیمانگای دیموکراسی نیشتمانى پەیمانگەکى نێودەولەتییە  و کار دەکات لە گەڵ پارت ولایەنە سیاسییەکانى دیموکراتخواز لە جیهاندا لە پێناو بڵاوکردنەوە  و بەهێزکردنى دیموکراتییەت لە سەرانسەرى جیهاندا.

شەری دیمەشق یەكلاكەرەوە دەبێت

شەرو پێكدادنەكانی سوریا بەردەوامەو سەرۆك وەزیرانی سوریاش تەنیا گفتوگۆ بە چارەسەری سیاسی دادەنێت. چالاكوانانی سوریا رایانگەیاند: شەرو پێكدادنەكان لە چواردەوری دیمەشق چربۆتەوەو  هێزەكانی سەر بە حكومەت  156 خاڵیان لە دەوروبەری دیمەشق بۆردومان كردووە،لای خۆشیانەوە  بەرپرسانی سەر بە ئۆپۆزسیۆنی سوریا ئەم شەرە بە شەری یەكلاكەرەوە ناودەبەن. لیژنەكانی هەماهەنگی سوریاش رایانگەیاند: بە پێی ئاماری توندوتیژیەكان دوێنێ لە ناوچە جیاجیاكانی سوریا 90 كەس كوژران. لای خۆشیەوە وائیل حەلقی سەرۆك وەزیرانی سوریا  لە راپۆرتێكیدا كە لە كەناڵی رەسمی سوریا بڵاوكراوەتەوە ئاماژە بەوە دەكات تەنیا  گفتوگۆی ناوخۆی سوریا  رێگای سەرەكییە بۆ چارەسەری قەیران و نەهێشتنی خوێنرشتن لە وڵاتدا.

مان سیتی راهێنەرەكەی دوور خستەوە

یانەی مان سیتی ئینگلیزی لە دوو شەممەی رابردوو رایگەیاند كە راهێنەری یانەكەی ئیتاڵی رۆبێرتۆ مانشینی لەكارەكانی دوور خستۆتەوە، دوای تەنها دوو رۆژ لە دۆڕاندنی لەیاری كۆتایی جامی ئینگلتەرا بەرامبەر ویگان. یانەی ناوبراو لە بڵاوكراوەیەكدا دەڵێت: هەرچەندە بڕیارەكە زەحمەت بوو بۆ سەرۆكی یانە و دەستەی كارگێڕی، بەڵام لەدوای هەڵسەنگاندنی كۆتایی دوورخرایەوە، لەگەڵ ئەم هەموو هەوڵەی درا، یانەكە شكستی هێنا لەوەی بتوانێت ئامانجێكی دیاریكراو بەدەست بێنێت، تەنها ئەوە نەبێت لە وەرزی داهاتوو لەخولی یانە پاڵەوانەكان یاری دەكات. بەشێوەیەكی كاتی یارمەتیدەری راهێنەر برین كید لەیارییەكانی داهاتوو و ئامادەكارییەكانیان لە ئەمریكا جێگای دەگرێتەوە، مانشینی لە تشرینی دووەمی 2009 دەست لەگەڵ ستیزن دەستبەكار بوو، كە جێگای مارك هیوزی گرتەوە، توانی جامی ئینگلتەرا لە 2011 و پریمەرلیگ لە 2012 بەدەست بێنێت كە یەكەمین نازناو بوو لەدوای 44 ساڵ.