هێزەکانی پۆلیسی کەرکووک تیرۆرستیک و دوو ئۆتۆمبیلی بۆمبڕێژکراو دەستگیر دەکەن ئۆتۆمبیلێکی بۆمب ریژکراویش دەتەقێنەوە پاش نیوەڕۆی دوێنی هێزەکانی پۆلسی کەرکووک توانیان بە پێ چەند زانیاریەک تیرۆرستکی خۆکوژ دوو ئۆتۆمبیل بۆمب ڕێژکراو دەست گیر بکەن کە ئامادە کرابوون بۆ تەقاندنەوە لە نا شاری کەرکووک سەبارەت بەمەش لیوا " تۆرهان " جێگری بەرێوەبەری گشتی پۆلیسی کەرکووک بە ئامادە بوونی عەمید "خەتاب "بەرێوەبەری پۆلیسی ئامادەی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی ئەنجامدا لە گۆنگرەکەدا باسی لەوە کرد کەتوانیویانە بەشێوەیکی سەرکەوتوو کارەکەیان ئەنجام بدان بەبێ هیچ زیانێکی گیانی مادی لیوا گووتیشی پاش ئەوەی ئێمە زانیاریمان وەر گرتبوو سەبارەت بە هاتنە ژوورەیەوەی ئەو تیرۆرستان بۆ ناو شاری کەرکووک بۆ ئەنجامدانی چەند کردەوە تیرۆریستی بۆ رێگرتن لێیان سەرچەم هێزەکانی ناو شارمان لێ ئاگادار کرد پاشتر توانیمان لە ڕێگای بازگەکانی ناو شارەوە یەکێک لە ئۆتۆمبیلانەی کە زانیاری هەبوو لە سەری ئاشکرا بوو کە دوو تیرۆرستی تیدا بوو پاش ئاشکرا بوونیان ئەوان دابەزین هەلهاتن دەستیان کرد بە تەقە کردن لە هێزەکانی پۆلیس و یەکێک لە پۆلیسەکانمان بریندار بوو . |