گه‌شتیاریى هه‌رێمى كوردستان هه‌نگاوى گه‌وره‌ى ناوه‌
چەند تەقینەوەیەک له‌ بەغدا (25) کوژراو و (129) برینداری لێدەکەوێتەوە
موئەید تەیب: دانوستان لەنێوان ھەرێم و بەغدا بەردەوامە

PDF Newspaper
Issue :
4324
Date:
2013-05-21
زیاتر بخوێنه‌وه‌

سکرتێری مەکتەبی سیاسی پ.د.ک: پێشوازی لە سەردار اسماعیل پاڵەوانی جیهانی بۆ لەش جوانی کرد

لە بارەگای مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان فازل میرانی سکرتێری مەکتەبی سیاسی پێشوازی لە سردار اسماعیل پاڵەوانی جیهانی بۆ لەش جوانی کرد.میرانی بەناوی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان بەخێرهینانی کردو بەگەرمی پیرۆزبایی لێ کرد بۆ ئەم دەستکەوتە گەورەیە کە بەدەستی هێناوەو تڕکیدی کرد کە هەر تاکێکی کورد ئەتوانێت لە بواری خۆیدا ناوی گەلی کورد بەرز بکات و دووپاتی کرد کە پارتی دیموکراتی کوردستان هەردەم پاڵپشتی لاوان بووە بەتایبەتی وەرزش و وەرزشوانان و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست و داوای کرد کە هەوڵ بدەن بۆ سەرکەوتنی زیاتر.لە لای خۆیەوە وەرزشوان سردار اسماعیل پاڵەوانی جامی جیهانی بۆ لەش جوانی سوپاسی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستانی کرد بۆ ئەم پێشوازییە گەرمەی کە لێی کراوەو بۆ پاڵپشتی کردنی بەردەوامیان بۆ وەرزش و وەرزشوانان و سوپاسی تایبەتی فازل میرانی کرد هەروەها ئاماژەی بە ئەوەدا کە بەشێک لەم دەستکەوتانەی کە بە دەستمان هێناوە دەگەڕێتەوە بۆ پاڵپشتی و هاوکاری ئێوەی بەڕێز.لەم دانیشتنەدا زعیم علی ئەندامی مەکتەبی سیاسی و شیرین ئامێدی ئەندامی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان ئامادە بوون .

نوجێفی داوای كۆبوونەوەی بەپەلەی پەرلەمان دەكات

 سەرۆكی ئەنجوومەنی نیشتمانیی عێراق داوای دانیشتنێكی بەپەلەی پەرلەمان دەكات كە تێیدا وەزیری بەرگری بە وەكالەت و سەركردەی پرۆسەكانی بەغدا و دیجلەیش بانگهێشت بكرێن و تێكچوونی باری ئەمنی بخەنە بەر باس.
لە بەیاننامەیەكدا كە لە نووسینگەی سەرۆكی ئەنجوومەنی نیشتمانیی عێراق، ئوسامە نوجێفییەوە دەرچووە، هاتووە كە هه‌فته‌ی رابردوو، یه‌كێك بووه‌ له‌ هه‌فته‌ هه‌ر خوێناوییه‌كانی عیراق و ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌یه‌ بۆ شكستی حكوومه‌ت و ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی عیراق له‌ پاراستنی سه‌روماڵی هاوڵاتیان.
بەیاننامەكە ئاماژەی بە ناوی هەریەك لە وەزیری بەرگریی عێراق بە وەكالەت، سەعدوون دلێمی و عەدنان ئەسەدی، فەرماندەی ئۆپەراسیۆنی بەغدا فەریق ڕوكن ئەحمەد هاشم عەودە، فەرماندەی ئۆپۆراسیۆنی دیجلە عەبدولئەمیر زەیدی داوە تا لە كۆبوونەوەكەی سێشەممەی داهاتوودا بەشدار بن و تێیدا ئاڵۆزیی ئەو بارە ئەمنییە ترسناكە بخەنە بەر باس و ڕوونكردنەوەی بڕواپێكراو و پیشەییانە بە گەلی بدەن.
 .

چالاك حوسێن یاریزانی هێزی لەشی هەڵبژاردەی عێراق خاوەن4 میدالیای زێڕە، بەڵام كەس دەستخۆشی لێنەكردووە

چاڵاك حوسێن یەكێكە لەو یاریزانانەی كە خاوەن چەندین میداڵیای زێرو زیووە لەسەر ئاستی عێراق و ئاسیادا، ناوبراو تائێستا لەرێزی یانەی وەرزشی قەڵا و هەڵبژاردەی هەولێر یاری دەكات و بەشداری لەچەندین پاڵەوانیەتی ناوەوەو دەرەوەی كوردستانی كردووە و هەر لەهەمووشیان توانیویەتی ئەنجامی باش و بەرچاو بەدەست بهێنێت، یاریزان چاڵاك حوسێن هەفتەی رابڕدووبەشداری لەپاڵەوانیەتی كیشوەری ئاسیا كرد كەلەوڵاتی ئێران سازدرا،ناوبراو سەبارەت بەبەشداریكردنی لەم پاڵەوانیەتیەدا بۆ خەبات ئەوەی خستە ڕوو: بێگومان هەفتەی رابڕدوو لەوڵاتی ئێران بەناوی هەڵبژاردەی ئێراق توانیم وەك یاریزانێكی كورد بەشداری تێیدا بكەم و 4 میدالیای زێر لەم پاڵەوانیەتیە دەستبەر بكەم، گوتیشی : ئەوەی جێی دڵخۆشی هەموو لایەك بوو هەڵبژاردەی ئێراق لەم پاڵەوانیەتیەدا توانی لەسەر ئاستی تازەپێگەیشتووانان پلەی دووەم بەدەست بهێنێت، جگە لەمەیش 22 میدالیای زێر و 2 زیوو و 2 برونزیشی بەدەست هێنا، هەر لەبارەی ژمارەی بەشداربووانی پاڵەوانیەتیەكە چاڵاك ئەوەی ئاشكرا كرد: نزیكەی 10 وڵات بەشداری لەپاڵەوانیەتیەكە كردبوو هەر هەموشیان لەئاستێكی بەرزدابوون
گوتیشی : من ئەوە یەكەم پاڵەوانیەتی نییە كەتێیدا بەشداردەبم، بەڵكو تائێستا توانیوومە بەشداری لە 4 پاڵەوانیەتی زۆر گرینگتر بكەم كە هەر یەك لەوڵاتانی مەنغولیا و یابان وتایوەندو هیند پێكهاتبوو، كەتێیدا توانیم پلەكانی دووەم وسێەمم لەسەر ئاستی هەڵبژاردەكانی وڵاتانی ئاسیا بەدەست بهێنم.