به‌سه‌رۆكایه‌تیی د.ئه‌رسه‌لان بایز سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان‌و ئاماده‌بوونی د.حه‌سه‌ن محه‌مه‌د سووره جێگری سه‌رۆكی پهرلهمانو فرسه‌ت ئه‌حمه‌د سكرتێری په‌رله‌مان، دانیشتنی ژماره (20)ی ئاسایی خولی گرێدانی دووه‌م ساڵی چواره‌م له‌خولی سێیه‌می هه‌ڵبژاردن به‌ڕێوه‌چوو. سه‌ره‌تای دانیشتنه‌كه كه‌به‌ئاماده‌بوونی د.رێكه‌وت حه‌مه ره‌شید وه‌زیری تهندروستیو سه‌عد خالد وه‌زیری هه‌رێم بۆ كاروباری په‌رله‌مان به‌ڕێوه‌چوو، سه‌رۆكی په‌رله‌مان به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنه‌كه‌ی خوێنده‌وه كه‌له‌چوار خاڵ پێكهاتبوو، خاڵی یه‌كه‌م بریتی بوو له به‌رده‌وامبوون له‌سه‌ر خستنه‌ڕوو و گفتوگۆكردنی پڕۆژه یاسای پاراستنی ته‌ندروستیی ده‌روونی له‌هه‌رێمی كوردستان، خاڵی دووه‌میش بریتی بوو له خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می پڕۆژه یاسای وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده له‌هه‌رێمی كوردستان- عیراق، خاڵ سێیه‌میش بریتی بوو له‌خستنه‌ڕوو و گفتوگۆكردنی پێشنیازی یاسای هه‌مواركردنی سێیه‌می یاسای پارێزه‌رایه‌تی له‌هه‌رێمی كوردستان ژماره 17ی ساڵی 1999، خاڵی چوارهمو كۆتایی به‌رنامه‌ی كاریش بریتی بوو له‌خستنه‌ڕوو و گفتوگۆكردنی یاسای هه‌مواركردنی سێیه‌می یاسای سه‌ندوقی خانه‌نشینیی پارێزه‌ران ژماره 18ی ساڵی 1999.
|