مەریوان نەقشبەندی بەڕێوبەری راگەیاندنی وەزاەرتی ئەوقاف وکاروباری ئاینی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بەkdp.infoراگەیاند: ئەو مامۆستایانەی بەشداریان کردووە لەو روونکردنەوەی پێش چەند رۆژێک بلاو کراوە بۆ گەرانەوەی دەستور بۆ پەرلەمانی کوردستان بەدەرە لە پرۆسەی مامۆستایەتی و فەرمانبەری وەزاەرتی ئەوقاف، چونکە ئەمە پرسێکی سیاسییە و حزبە سیاسیەکان باسی لێوە دەکەن، بۆیە پەیوەندی بەمامۆستایانی ئاینیەوە نییە و ئەو مامۆستایانەی ئەو روونکردنەوەیان بڵاو کردۆتەوە سەر بە لایەنی سیاسین و ھیچ پەیوەندیان لەو حالەتەدا بە وەزارەتی ئەوقاف نییە . مەریوان نەقشبەندی گوتیشی: لەکاتی بڵاو کردنەوەی ئەو روونکردنەوە ئەو مامۆستایانە پرسیان بە وەزارەتی ئەوقاف نەکردووە، بۆیە وەزارەت لێی بەرپرسیار نییە. نەقشبەندی جەختیشی کردەوە، کەوا بەھیچ شێوەیەک رێگا نادەن مینبەری مزگەوتەکان بۆ بابەتی سیاسی بەکاربێنن. پێش چەند رۆژێک ژمارەیەک مامۆستای ئاینی لە روونکردنەوەی داوایانکرد پڕۆژە یاسای دەستور بگەرێندرێتەوە پەرلەمانی کوردستان. |