2013-05-24 19:32:17
2013-05-24 19:26:26
2013-05-24 05:30:10
2013-05-24 05:24:28
سەعد خالد وەزیری ھەرێم بۆ کاروباری نێوان پەرلەمان وحکوومەتی ھەرێمی کوردستان بەKDP.info راگەیاند: بەپێی یاسای ئەنجوومەنی پارێزگاکانی ھەرێم ئەرکی حکوومەتە وادەیەک بۆ ھەلبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی ھەرێم دیاری بکات، بۆیە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان 21/9/2013بۆ ھەلبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی ھەرێم دیاری کرد ، کە لەو کاتە ھەلبژاردنی سەرۆکایەتی ھەرێم و پەرلەمانیش بەرێوە دەچێت.سەعد خالد گوتیشی: ئەمڕۆ بەنوسراوی فەرمی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەلبژاردنەکانی عێراق ئاگادار دەکەینەوە.لای خۆشیەوە سەربەست مستەفا سەرۆکی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەلبژاردنەکانی عێراق به KDP.infoراگەیاند: تا نوسراوی فەرمیان بەدەست نەگات، ھیچ لێدوانێک نادەن سەبارەت بەوەی دەتوانن لەو وادەیە ئەو ھەلبژاردنە ئەنجام بدەن.سەربەست مستەفا گوتیشی:ھەر کاتێ بەرسمی ئاگادارکرانەوە ئەوکات دیراسەی دەکەن و وهڵامی حکوومەت دهدەنەوە
روانگەی سوری بۆ مافەكانی مرۆڤ ئاشكرایدەكات، لەهەشت مانگی رابردوودا زیاتر لە 100 ئەندامی حزبوڵڵا لە توندوتیژییەكانی سوریادا كوژراون، لەكاتێكدا شانبەشانی هێزەكانی سوپای سوریا لەدژی سوپای ئازاد شەڕیانكردووە. سەرچاوەیەكی نزیك لە حزبوڵڵاش بە ئاژاسی هەواڵی فرانس پرێسی راگەیاند: لە جەنگەكانی ئەمدواییەی ریفی حمس 75 چەكداری حزبوڵڵا كوژراون و ژمارەیەكی دیكەش برینداربوون. هەرچەندە لەسەرەتاوە حزبوڵڵا بەشداریكردنی لە جەنگی سوریادا رەتدەكردەوە، بەڵام لەئێستادا بە ئاشكرا بەشداری لەو جەنگەدا دەكات و بەپێی راپۆرتە هەوڵییەكانیش لە 10 رۆژی رابردوودا حزبوڵڵا بەشێوەیەكی بەرچاو هاوكاری سوپای سوریای كردووە، بەتایبەتیش لە هێرشكردنە سەر ناوچەی قەسیر.
دەستەی راهێنەرانی هەڵبژاردەی عێراق بەفەرمی بانگهێشتی 33 یاریزانی كرد بۆ ئەوەی بەشداری لە مەشقەكانی هەڵبژاردەی عێراق بكەن بەمەبەستی خۆئامادەكردن بۆ یارییەكانی پاڵاوتن بۆ جامی جیهانی 2014 لەم لیستە پێنج یاریزانی هەولێر بانگهێشتی هەڵبژاردەكە كراون، ئەوانیش: ئەمجەد رازی، هەڵگورد مەلا محەمەد، جەلال حەسەن، هەردی سیامەند، سەعد عەبدولئەمیر. جێگەی باسە هەڵبژاردەی عێراق بەشداری لە قۆناغی كۆتایی یارییەكانی پاڵاوتن بۆ جامی جیهان و رووبەرووی هەڵبژاردەی شانشینی عوممان دەبێتەوە.
زۆرجار کە سەیریی نەخشەی جیهان دەکەین و دەگەینە سەر ناوی هیندستان، ناچارین وەستانێک بکەین. ئاخر ئەم شوێنە تەنها وڵاتێکی ئاسایی نییە،