لە بارەگای مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان فازل میرانی سکرتێری مەکتەبی سیاسی پێشوازی لە سردار اسماعیل پاڵەوانی جیهانی بۆ لەش جوانی کرد.میرانی بەناوی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان بەخێرهینانی کردو بەگەرمی پیرۆزبایی لێ کرد بۆ ئەم دەستکەوتە گەورەیە کە بەدەستی هێناوەو تڕکیدی کرد کە هەر تاکێکی کورد ئەتوانێت لە بواری خۆیدا ناوی گەلی کورد بەرز بکات و دووپاتی کرد کە پارتی دیموکراتی کوردستان هەردەم پاڵپشتی لاوان بووە بەتایبەتی وەرزش و وەرزشوانان و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست و داوای کرد کە هەوڵ بدەن بۆ سەرکەوتنی زیاتر.لە لای خۆیەوە وەرزشوان سردار اسماعیل پاڵەوانی جامی جیهانی بۆ لەش جوانی سوپاسی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستانی کرد بۆ ئەم پێشوازییە گەرمەی کە لێی کراوەو بۆ پاڵپشتی کردنی بەردەوامیان بۆ وەرزش و وەرزشوانان و سوپاسی تایبەتی فازل میرانی کرد هەروەها ئاماژەی بە ئەوەدا کە بەشێک لەم دەستکەوتانەی کە بە دەستمان هێناوە دەگەڕێتەوە بۆ پاڵپشتی و هاوکاری ئێوەی بەڕێز.لەم دانیشتنەدا زعیم علی ئەندامی مەکتەبی سیاسی و شیرین ئامێدی ئەندامی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان ئامادە بوون . |