چۆن لە سایتی كۆشكی سپی دەنگ بە سەربەخۆیی كورد دەدەیت؟
ئەمەریکییەکان به‌ خۆپیشاندان پشتگیری سه‌ربه‌خۆبوونی كوردستان ده‌كه‌ن
ئیمارات چی دی گەشتەکانی بە ئاسمانی عێراقدا ساز نادات

PDF Newspaper
Issue :
4612
Date:
2014-07-24
زیاتر بخوێنه‌وه‌

ئاگرێکی گەورە لە رانیە کەوتۆتەوە

بازاڕێکی کوتاڵ فرۆش لە ناو شاری رانیە ئاگر دەگرێت و بەپەلە تەشەنە دەکات و ئێستا بۆ تە ئاگرێکی زۆر گەورەو زیاتر لە ٦٠ کەس دووچاری تەنگەنەفەسی بوون لەنێوانیاندا سیان لە بریندارەکان سووتاون.
کاتژمێر ١ ی پاشنیوەرۆ  لەگەرەکی سەید عەلی ئاگرێکی گەورە لەبازاڕێکی کوتاڵ فرۆشتن کەوتۆتەوە بە پەلە دوکان و بازاڕەکانی چواردەوری دەگرێتەوە.
بەپێی زانیارییەکانی سپی میدیا، ئاگرەکە بەرەو نەخۆشخانەی گشتی رانیە دێت و ئێستا کارمەندانی تەندروستی سەرقاڵی گواستەنەوەی نەخۆشەکانی خەستەخانەکان بۆ ئەوەی لە مەترسی ئاگرەکە دووریان بخەنەوە.

گەورەترینی نێو پەرلەمان، کێشەی ناوەتەوە

 پاش مشتومڕ لە نێوان هاوپەیمانیی نیشتیمانی و دەوڵەتی یاسا، هاوپەیمانیی کوردستانی دەڵێت، بەپێی لێکدانەوەی بڕیاری دادگای فیدراڵ ساڵی 2010، هاوپەیمانیی نیشتیمانی گەورەترین لیستی نێو ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقە، ئاماژەیشی دا کە ئەو بڕیارە هێشتا بڕ دەکا و پێویست بە هیچ لێکدانەوەی دیکە ناکات، بێجگە لەمەیش هەر هەوڵدانێکی دی پێچەوانەی دەستتورە.

سەرکردە لە هاوپەیامنیی کوردستانی(موحسین سەعدوون)، ڕایگەیاند، هاوپەیمانیی نیشتیمانی لە یەکەم دانیشتنی خوولی نوێی پەرلەماندا ڕیگەیاند کە لە ڕووی ژمارەوە گەورەترین لیستی نێو ئەنجوومەنی نوێنەرانە و دادگای فیدراڵیش لە ساڵی 2010-دا پاش لێکدانەوەکانی هەمان بڕیاری دا.

(سەعدوون) گوتیشی، بڕیاری دادگا پێویستی بە لێکدانەوەی زیاتر نییە و هەر هەوڵێکی دی لەم ڕووەوە، پێچەوانەی دەستوورە.

ئه‌نجامێكی گرنگ بۆ شه‌تره‌نجزانانی كوردستان

یانه‌ی خانزاد كه‌ به‌نوێنه‌رایه‌تی شه‌تره‌نجزانانی كوردستان له‌ پاڵه‌وانێتیی نیوده‌وڵه‌تی وڵاتی جۆرجیا كه‌ به‌ جامی نانا ئه‌لیكساندریا ناسراوه‌ ‌، توانیان ئه‌نجامێكی باش به‌ده‌ست بێنن. رۆژی 20/7/2014 دواجه‌وله‌ی نۆیه‌مین پاڵه‌وانێتی نانا ئه‌لیكساندریا به‌به‌شداری 435 شه‌تره‌نجزانی كچ و كوڕی 12 وڵاتی ئه‌ورووپی و ئاسیا و عه‌ره‌بی به‌ڕێوه‌چوو، سه‌باره‌ت به‌م پاڵه‌وانێتییه‌كه‌و ئاستی شه‌تره‌نجزانانی كوردیش، ئازاد سابیر سه‌رۆكی شاندی یانه‌ی خانزاد رایگه‌یاند و وتی" پاڵه‌وانێتی ئه‌مجاره‌ به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ پاڵه‌وانێتییه‌كانی رابردوو زۆر به‌هیزتر بوو، به‌تایبه‌تی له‌ ژماره‌ی به‌شداربووان و وڵاتان، كه‌به‌ته‌نها توركیا به‌ 25 شه‌تره‌نجزان به‌شداری كردبوو، به‌و پێیه‌ی پاڵه‌وانیتییه‌كه‌ له‌لایه‌ن یه‌كێتی شه‌تره‌نجی نێوده‌وڵه‌تی FIDA دانی پێنراوه‌و سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێت، بۆیه‌ شه‌تره‌نجزانانی به‌شداربوو زۆربه‌یان خاوه‌ن بروانامه‌ی گراندماسته‌ر GM و ریتینگی به‌رزبوون، ئه‌و ئه‌نجامانه‌ی شه‌تره‌نجزانانی یانه‌ی خانزاد و ئه‌وانی تر به‌ده‌ستیان هێنان باش بوو، به‌تایبه‌تیش له‌وه‌ی كه‌ چه‌ند شه‌تره‌نجزانێكی یانه‌ی خانزاد ئه‌مه‌ یه‌كه‌مین به‌شداری نێوده‌وڵه‌تیان بوو، به‌گشتی ئه‌و به‌شدارییه‌ خۆی له‌خۆیدا سه‌ركه‌وتنه‌ كه‌ توانیان شاره‌زایی وه‌رگرن و فێربن چۆن له‌گه‌ڵ شه‌تره‌نجزانانی بیانی رووبه‌روو ببنه‌وه‌ و له‌ سیستمی پاڵه‌وانێتیه‌كان نێوده‌وله‌تی شاره‌زابن." له‌ پاڵه‌وانێتیی نێوده‌وڵه‌تی نانا ئه‌لیكساندرا 12 وڵاتی جیهانی به‌شداریان كردبوو