پارتە كوردییەكانی رۆژهەڵات هەڵبژاردنەكانی ئێران بایكوت دەكەن
ژمارەی پەنابەرانی کوردی سوریا لە ھەرێمی کوردستان گەیشتە 140ھەزار کەس
ئه‌یاد عه‌للاوى: نورى مالیكى به‌رپرسیاریه‌تى له‌ ئه‌ستۆ ناگرێت

PDF Newspaper
Issue :
4326
Date:
2013-05-23
زیاتر بخوێنه‌وه‌

تا ئێستا زیاتر له‌ 70 بڕوانامه‌ی‌ ساخته‌ له‌ زانكۆ ئه‌هلیه‌كانی‌ هه‌رێم ئاشكرا كراوه‌

 سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ وه‌زاره‌تی‌ خوێندنی‌ بالاَو توێژینه‌وه‌ی‌ زانستیی‌ هه‌رێم رایگه‌یاند، لیژنه‌یه‌كیان بۆ ئاشكرا كردنی‌ بڕوانامه‌ی‌ قوتابیانی‌ زانكۆ پێكهێناوه‌ و تا ئێستا زیاتر له‌ 70 به‌ڵگه‌نامه‌ی‌ ساخته‌یان ئاشكرا كردووه‌.
به‌ڕێوه‌به‌ری‌ خوێندنی‌ ئه‌هلی‌، جه‌مال كه‌مال، به‌ ئاژانسی‌ هه‌واڵی‌ په‌یامنێری‌ راگه‌یاندوه‌ ، ئه‌و لیژنه‌یه‌ كاری‌ لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ له‌ بڕوانامه‌ی‌ قوتابیانی‌ زانكۆ ئه‌هلیه‌كانی‌ هه‌رێم و تا ئێستا توانیویه‌تی‌ 71 بڕوانامه‌ی‌ ساخته‌ ئاشكرا بكات كه‌ به‌ زۆری‌ هی‌ قوتابیانی‌ خه‌ڵكی‌ هه‌رێمن و له‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ هه‌رێم هێناویانه‌.
گوتیشی‌، كاری‌ یاسایی‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و قوتابیانه‌ ده‌كرێت و له‌ خوێندن بێبه‌ش ده‌كرێن و به‌ نهێنیش ئه‌و شوێنه‌ ئاگادار ده‌كرێته‌وه‌ كه‌ ئه‌گه‌ر قوتابیه‌كه‌ فه‌رمانبه‌ر بێت به‌رپرسه‌كه‌ی‌ لێپیچینه‌وه‌ و رێكاری‌ یاسایی‌ له‌گه‌ڵ بگیرێته‌به‌ر.
باسی‌ له‌وه‌شكرد، لیژنه‌كه‌ له‌ كاری‌ خۆی‌ به‌رده‌وام ده‌بێت و "به‌وه‌شه‌وه‌ ناوه‌ستێت له‌كاتی‌ ته‌واوكردنی‌ خوێندن، بڕوانامه‌ی‌ زانكۆی‌ پێناده‌ینه‌وه‌ هه‌تا بڕوانامه‌ی‌ ئه‌و شوێنه‌مان بۆ نه‌هێنێت كه‌ كاتی‌ خۆی‌ به‌هۆیه‌وه‌ له‌ زانكۆی‌ ئه‌هلی‌ پێی‌ وه‌رگیراوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ له‌ راستێتی‌ یان ساخته‌یی‌ بڕوانامه‌كه‌ دڵنیا بینه‌وه‌.

موقتەدا سەدڕ پەرلەمانی عێراق بە پەرلەمانێکی مردوو ناو دەبات

سەرۆکی‌ رەوتی‌ سەدر سەرەخۆشی‌ خۆی‌ پێشکەش بە گەلی‌ عێراق کرد بەهۆی‌ گیانلەدەستدانی‌  پەرلەمان لەسەر دەستی‌ بەرپرسە گەورەکان.
 موقتەدا سەدری‌ سەرۆکی‌ رەوتی‌ سەدر لە بەیاننامەیەکدا کە دوێنێ‌ سێ شەممە بڵاوی کردۆتەوە، رایگەیاندووە، بەبۆنەی‌ مردنی‌ پەرلەمانی‌ عێراقەوە لەسەردەستی‌ گەورە بەرپرسانی‌ ئەم وڵاتە، سەرەخۆشی‌ خۆم ئاراستەی‌ گەلی‌ عێراق دەکەم.
 هەروەها  لە بەیاننامەکەی‌ سەرۆکی‌ رەوتی‌ سەدردا هاتووە کە بارودۆخی‌ ئەمنی‌ عێراق لەو پەڕی‌ خراپیدایە و پێویستە لەسەر لایەنە بەرپرسەکان بە زووترین کات پاکسازی‌ لە دەزگا ئەمنییەکاندا بکەن بۆ گەڕانەوەی‌ هەیبەتی‌ عێراق و پێویستە لەسەر دەوڵەتانی‌ دراوسێش‌ دەست وەرنەدەنە کاروباری‌ ناوخۆی‌ عێراقەوە.
 شایەنی باسە جگە لە وەسفکردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە پەرلەمانێکی مردوو لەلایەن سەرۆکی ڕەوتی سەدڕەوە، ناوبراو ئامادەیی‌ خۆشی‌ بۆ هەر دەست پێشخەریەک نیشانداوە کە هەر لایەنێک یان کەسایەتییەکی‌ عێراق هەیەتی‌ بۆ چاککردنی‌ بارودۆخی‌ عێراق و داوا لە لایەنە سیاسیەکان دەکات دەست بەکەنەوە بە دانیشتن و گفتوگۆکان لەبەر بەرژەوەندیەکانی‌ گەلی‌ عێراق .

پێنج یاریزانی هەولێر بانگهێشتی هەڵبژاردەی عێراق دەكرێن

دەستەی راهێنەرانی هەڵبژاردەی عێراق بەفەرمی بانگهێشتی 33 یاریزانی كرد بۆ ئەوەی بەشداری لە مەشقەكانی هەڵبژاردەی عێراق بكەن بەمەبەستی خۆئامادەكردن بۆ یارییەكانی پاڵاوتن بۆ جامی جیهانی 2014  لەم لیستە پێنج یاریزانی هەولێر بانگهێشتی هەڵبژاردەكە كراون، ئەوانیش: ئەمجەد رازی، هەڵگورد مەلا محەمەد، جەلال حەسەن، هەردی سیامەند، سەعد عەبدولئەمیر. جێگەی باسە هەڵبژاردەی عێراق بەشداری لە قۆناغی كۆتایی یارییەكانی پاڵاوتن بۆ جامی جیهان و رووبەرووی هەڵبژاردەی شانشینی عوممان دەبێتەوە.