دوای ئەوەی ئاژانسی هەواڵی شەتولعەرەب لە 20-12-2011 بە پێنووسی ئەحمەد ئەلساعدی بابەتێكی بە ناونیشانی مالیكی بۆ نەبیل ئەلعەرەبی: پێش رووخانی سەدام سەركردە باڵاكانی حزبی دەعوە لەگەڵ تەها جەزراوی و تاریق عەزیز كۆبوونەتەوە و حزبی دەعوە رەزامەندبووە لەسەر مانەوەی سەدام لە دەسەڵات و لەبیركردنی رابردوو و هەڵدانەوەی لاپەڕەیەكی نوێ لە پەیوەندی نێوانیاندا بڵاوكردۆتەوە وئەم هەواڵە زیاتر لە 12 هەزار خوێنرابوو بە شێوەیەك ئەگەر بەراورد بكرێت لەگەڵ خوێنەرانی بابەتە بڵاوكراوەكانی دیكە ژمارەیەكی یەكجار زۆرە، كەسانێكی زۆر بەو هەواڵە سەریان سوڕما و خەڵكانێكیش لایان سەیر نەبوو.
|