![]() |
2012-05-05 10:18:53 |
|
|---|---|
| سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان بروسكه‌یه‌كى سه‌ره‌خۆشى ئاراسته‌ى خانه‌واده‌ى خوالێخۆشبوو (جه‌عفه‌ر لاوه‌رانى) كرد | |
به‌رێز مسعود بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان بۆ كۆچى دوایى جه‌عفه‌ر لاوه‌رانى، بروسكه‌یه‌كى سه‌رخۆشى ئاراسته‌ى خانه‌واده‌ى خوالێخۆشبوو كرد ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تى : به‌ناوی خوای مه‌زن و دلۆڤان ، خانه‌واده‌ی به‌ڕێزی خوالێخۆشبوو جه‌عفه‌ر لاوه‌رانی ، سڵاوی خواتان لێبێت ، به‌داخه‌وه هه‌واڵی كۆچی دوایی تێكۆشه‌ری ناسراو و دڵسۆزی گه‌له‌كه‌مان خوالێخۆشبوو جه‌عفه‌ر لاوه‌رانی-م پێگه‌یشت و زۆر دڵته‌نگی كردم. |
|
به‌رێز مسعود بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان بۆ كۆچى دوایى جه‌عفه‌ر لاوه‌رانى، بروسكه‌یه‌كى سه‌رخۆشى ئاراسته‌ى خانه‌واده‌ى خوالێخۆشبوو كرد ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تى : به‌ناوی خوای مه‌زن و دلۆڤان ، خانه‌واده‌ی به‌ڕێزی خوالێخۆشبوو جه‌عفه‌ر لاوه‌رانی ، سڵاوی خواتان لێبێت ، به‌داخه‌وه هه‌واڵی كۆچی دوایی تێكۆشه‌ری ناسراو و دڵسۆزی گه‌له‌كه‌مان خوالێخۆشبوو جه‌عفه‌ر لاوه‌رانی-م پێگه‌یشت و زۆر دڵته‌نگی كردم. كۆچكردوو پێشمه‌رگه و كادرێكی سه‌ربازیی دیاری هه‌ردوو شۆڕشی ئهیلوول و گوڵان بوو، بۆ هێنانه‌دی ئاواته‌كانی گه‌لی كوردستان هه‌میشه گیان له‌سه‌ر ده‌ست بوو، له‌و پێناوه‌شدا چه‌ندین جار بریندار بووه و گیانی كه‌وتۆته مه‌ترسییه‌وه وه‌كو ڕێزلێنانێكیش بۆ ئه‌و هه‌موو خه‌بات و تێكۆشانه‌ی میدالیای بارزانیی نه‌مری پێ به‌خشرا. به‌م بۆنه خه‌مناكه‌وه پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی له خانه‌واده تێكۆشه‌ره‌كه‌تان و سه‌رجه‌م هه‌ڤاڵانی ئه‌و خه‌باتگێڕه نه‌مره ده‌كه‌م و هاوبه‌شی خه‌متانم. لهخوادای گه‌وره داواكارم گیانی پاكی ئه‌و قاره‌مانه به‌به‌هه‌شتی به‌رین شاد بكات و دڵنیایی و ئۆخرهیش به‌هه‌موو لایه‌ك ببه‌خشێ. انا لله وانا الیه را‌جعون
مسعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان 3/5/2012 |
|