![]() |
2012-06-05 11:41:51 |
|
|---|---|
| توركیا پێشوازی له هه‌وڵه‌كانی لادانی مالكی له پۆسته‌كه‌ی ده‌كات | |
حكومه‌تی توركیا پێشوازی له‌و هه‌وڵ و كۆششانه‌ی سیاسه‌تمه‌دارانی عێراقی ده‌كات كه بۆ لادانی نوری مالكی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ده‌درێن. |
|
حكومه‌تی توركیا پێشوازی له‌و هه‌وڵ و كۆششانه‌ی سیاسه‌تمه‌دارانی عێراقی ده‌كات كه بۆ لادانی نوری مالكی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ده‌درێن. ماڵپه‌ری توده‌ی زه‌مانی توركی له‌سه‌ر زاری ژماره‌یه‌ك دیپلۆماتكاری ئه‌و وڵاته‌وه بڵاوی كرده‌وه كه، توركیا به فه‌رمی پێشوازی له‌و گۆڕانكارییانه ده‌كات كه له عێراقدا رووده‌ده‌ن و تایبه‌تن به كۆكردنه‌وه‌ی 172 ئیمزا له‌لایه‌ن په‌رله‌مانتارانی عێراقیه‌وه بۆ لادانی نوری مالكی. هه‌روه‌ها دیپلۆماتكارانی تورك، نوری مالكی به سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی قه‌یرانی سیاسی عێراق ده‌زانن و عێراق و توركیا هیچ كێشه‌و گرفتیان نیه، به‌ڵكو له‌نێو خودی عێراقدا كێشه‌و گرفتی گه‌وره هه‌ن. هه‌روه‌ها ئه‌و سه‌رچاوه‌یه گوتیشی كه توركیا خوازیاری ئه‌وه‌یه كه كێشه نێوخۆییه‌كانی عێراق ته‌نیا له‌چوارچێوه‌ی ده‌ستوری ئه‌و وڵاته‌دا چاره‌سه‌ر بكرێن.
|
|