![]() |
2012-07-09 11:33:48 |
|
|---|---|
| د.خەسرەو گوڵ محەمەد: لە پێناوی زیاتر سەقامگیركردنی ئارامی و ئاسایش لە هەرێمی كوردستاندا پێویستیمان بەپشتیوانیی هەموو ل | |
بەناوی خوای گەورە و میهرەبان بەڕێز سەرۆكی هەرێمی كوردستان، بەڕێز جێگری سەرۆكی هەرێمی كوردستان، بەڕێز سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران، بەڕێز جێگری سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران، بەڕێز سەرۆكی ئەنجوومەنی دادوەری هەرێمی كوردستان، بەڕێز جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان ، وەزیرانی بەڕێز، بەڕێزان بەرپرسانی دەزگا هەواڵگری وئەمنییەكان، ئامادەبووانی بەڕێز |
|
بەناوی خوای گەورە و میهرەبان بەڕێز سەرۆكی هەرێمی كوردستان، بەڕێز جێگری سەرۆكی هەرێمی كوردستان، بەڕێز سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران، بەڕێز جێگری سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران، بەڕێز سەرۆكی ئەنجوومەنی دادوەری هەرێمی كوردستان، بەڕێز جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان ، وەزیرانی بەڕێز، بەڕێزان بەرپرسانی دەزگا هەواڵگری وئەمنییەكان، ئامادەبووانی بەڕێز خۆشحاڵم ئەمڕۆ لەبەردەمی ئێوەی بەڕێز پەیمان بدەم ئەو متمانەیەی پێمان بەخشراوە و ئەو پەرپرسیارێتییە گەورەیەی پێمان سپێردراوە بەهاوكاریی هاوكارانم لەئەنجوومەنی ئاسایش ودەزگای ئاسایشی هەرێم هەموو تواناكانمان بخەینە گەڕ بۆ ئەوەی لەئاستی توانای ئەو بەرپرسیارێتییەدابین. بەڕێزان.. شۆڕشی كوردستان هەر لەسەرەتاوە شۆرشی ڕزگاریخوازی كوردستان بوو بەرگری لەخاك و خەڵكی كوردستان كردووە بۆیە هەمیشە هەوڵیداوە زانیاریی ڕاست ودروست بەدەستبهێنێت كە لەخزمەتی شۆڕش وخەڵك كوردستان بێت بۆ پاراستنی دەستكەوتەكان، بۆیە دامودەزگاكانی ئاسایش هەرلەدوای ڕاپەڕینی بەهاری ساڵی1991 ـەوە لەڕۆژی دامەزراندنی لەلایەن حكوومەتی هەرێمی كوردستانەوە وەك دەزگایەكی فەرمی ڕۆڵێكی بەرچاوی لەهێنانەدیی ئاسایشی لەهەرێمی كوردستاندا هەبووە ، بەپێی پلانی داڕێژراو و بەهاوكاریی دەزگا هەواڵگرییەكانی هەرێم و بەهیممەت و شەونخوونی ئەفسەر وكارمەندانی ئەم دەزگایانە توانیویانە بەرنامە و پیلانی دوژمنان پووچەڵبكەنەوە و ئاسایشی هەرێم بەرقەرار بێت. دیارە لەڕابردووشدا دامودەزگاكانی ئاسایش گاری جددییان بۆ لەباربردنی دامودەزگا هەواڵگری و ئەمنییەكانی ڕژێمی بەعسی لەناوچوویان كردووە كە هەمیشە بەردەوام بوو لەپیلانگێڕان وهێرشكردن بەشێوازی جۆراوجۆر بۆ تێكدانی ئارامی وئاسایش لەهەرێمدا ، ئەمە جگە لەوەی هەڕەشەی بەردەوامی تیرۆریستان كە لەسەردەمێكدا بوونیان لە نێو هەرێمی كوردستان هەبوو لەلایەن دامودەزگاكانی هەواڵگریی ڕژێمی بەعسی لەناوچوو یارمەتی دەدران، بەڵام بەهیممەت و دڵسۆزیی ئەفسەر و كارمەندانی ئاسایش و دەزگا هەواڵگرییەكانی حكوومەتی هەرێم و بەپشتیوانیی هێزی پێشمەرگەی كوردستان وهێزەكانی ناوخۆ و كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان توانراوە زۆربەی ئەو پیلانانە پووچەڵبكرێن و لەناو ببرێن. ڕووبەڕووبوونەوەی دەزگای ئاسایش لەگەڵ تیرۆر و تیرۆریستان هەمیشە بۆ خزمەتی خەڵكی كوردستان بووە و ئەو قوربانییانەی لەڕابردوودا دراون و ئەو شەهید و بریندارانەی كەتاوەكو ئێستاش زۆربەی ئەو بریندارانە كەمئەندامن بەڵگەی ئەو ڕووبەڕووبوونەوەیەن. ئەویش بۆ بەدیهێنان و چەسپاندنی ئارامی وئاسایش لەهەرێمدا و هەر ئەوە بۆتە هۆی ئەوەی هەرێمی كوردستان لەڕووی سیاسی و كۆمەڵایەتی بەتایبەتی ئابووری پێشكەوتنی زۆری بەخۆیەوە بینیووە. بەڕێزان ... ئەمڕۆ ڕۆژێكی مێژووییە كە دەكرێ هەموومان شانازیی پێوە بكەین، چونكە بۆ یەكەمینجارە ئەنجوومەن ودەزگایەكی گەورەی نیشتیمانی و نەتەوەیی وەكو دەزگای ئاسایش لەهەرێمی كوردستاندا دادەمەزرێت. هەرچەندە لەڕابردووشدا هەموو دامودەزگا ئەمنی و هەواڵگرییەكانمان، ئاژانسی پاراستنی ئاسایش و دەستەی گشتیی ئاسایشی هەرێم كە دوو دەزگای فەرمیی ئاسایش وهەواڵگری بوون لەهەرێمی كوردستان دامەزراون بەپێی ماددەی4 بەپێی یاسای 46ی ساڵی 2004 یاسای دەستەی گشتیی ئاسایشی هەرێمی كوردستانی ئێراق. بەدەرچوونی یاسای دەزگای ئاسایشی یەكگرتووی حكوومەتی هەرێمی كوردستان كە تیایدا هەموو تاك و هاووڵاتییەكی كوردستان دەتوانێ ڕۆڵی گرنگی تیادا ببینێت كە مەرجی یاسایی تیادابێت، ئەمەش دەبێت دەسكەوتێكی گەورە بۆ پاراستنی بەرژەوەندییەكانی گەل بەگشتی وهەموو تاكێكی نیشتیمانەكەمان بەتایبەتی. لەم قۆناغەی ئێستادا و لەهەموو كاتێك زیاتر پێویستیمان بە یەكڕیزیی هەموو خەڵكی كوردستان ولایەنە سیاسییەكان هەیە بۆ ئەوەی بتوانین بەیەكەوە و بەهاوكاریی هەموو لایەنەكان ڕێگر بین لەپیلانی دوژمنكاران، بێگومان ئەمەش پێویستیی بەپشتگیری وپشتیوانی دەبێت لەلایەن هەردوو سەركردە جەنابی مام جەلال سەرۆك كۆماری ئێراقی فیدراڵ وجەنابی كاك مسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان كە دڵنیام لەوەی هەموو پشتیوانییەكمان لێدەكەن. ئامادەبووانی خۆشەویست.. دەزگای ئاسایش وەكە دەزگایەكی فەرمیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان پاڵپشت بە لەبەرچاوگرتنی مافی مرۆڤ وهەموو ئەو یاسا و ڕێنماییانەی لەهەرێمی كوردستان هەیە وپەیڕەوكردنی پلانی یەكگرتوو لەكوردستان بەمەبەستی چەسپاندنی ئارامی و ئاسایش وپاراستنی سەر و ماڵی هاووڵاتیان و لەهەمانكاتدا بەئەركی سەرشانی خۆمانی دەزانین پارێزگاری لەسیستەمی فیدراڵی و پەرلەمانی وفرە لایەنی لەهەرێمی كوردستاندا بكەین. بەپێی ئەو یاسایانەی لەپەرلەمانی كوردستان دەرچوونە هەوڵی جددی دەدەین بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و تیرۆریستان و كاری سیخوڕی ، هەروەها پاراستنی ئاسایشی هەرێم لەتاوانە مەترسیدارەكان وتاوانە بەرنامەڕێژراوەكان و ماددەی هۆشبەر و هەر هەڕەشە و مەترسییەك ڕووبەڕووی بەرژەوەندیی باڵای هەرێمی كوردستان و حكوومەتە خۆماڵییەكەمان ببێتەوە. لەگەڵ ئەوەشدا گرنگی بەپاراستنی ئازادیی گشتی و ئازادیی ڕادەربڕین و ئازادیی تایبەت و بنەماكانی دیموكراسی و مافی مرۆڤ دەدەین، بۆیە لێرەدا دووپاتیدەكەینەوە كە هاوكاریی تەواوی هێزەكانی ناوخۆ و فەرمانگە حكوومییەكان دەكەین بۆ جێبەجێكردنی ئەركە یاساییەكان. لەكۆتاییدا لەپێناوی زیاتر سەقامگیركردنی ئارامی وئاسایش لەهەرێمی كوردستاندا دووبارەی دەكەینەوە كە پێویستیمان بەپشتیوانیی هەموو لایەكە لەحكوومەتی هەرێمی كوردستان و پارتە سیاسییەكان ئەوانەی لەدەسەڵاتن وئەوانەی لەئۆپۆزیسیۆنن و لەهەمووی گرنگتر، ئێمە وەكو دەزگای ئاسایش كە لەڕابردووشدا هاووڵاتی خەڵكی كوردستان هاوكار و پشتیوانمان بوونە ئەمڕۆش زیاتر ئێمە پێویستیمان بەو هاوكارییە هەیە كە بەپشتیوانی خەڵكی كوردستان لەهەر شوێنێك بن دەتوانین ئەم دەزگایە بكەینە دەزگایەكی نەتەوەیی ونیشتیمانی بۆ خزمەتی هەموو تاكێكی خەڵكی كوردستان، ئەمەش دەبێتە وەفاداری بۆ خوێنی شەهیدان وخەباتی چەندین ساڵە و پاراستنی دەسكەوتەكان. لێرەدا ڕێز و وەفاداریی خۆمان ئاراستەی سەرجەم شەهیدانی ڕێگەی ئازادی و سەرفرازیی گەلی كوردستان و حكوومەتی هەرێم دووبارە دەكەینەوە و بەڵێن دەدەین بەردەوام بین لەكاروانی خەبات بۆ چەسپاندن وسەقامگیركردنی ئاسایش لەوڵاتەكەمان. هەر شەكاوە بێت ئاڵای كوردستان بژی گەل، نەمری بۆ شەهیدان سوپاس |
|